كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
شاندێكی باڵای هەر دوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و تەندروستی كوردستان سەردانی بەغدای كرد...

سەرۆك كۆماری عێراق: لە كۆبوونەوەوكانی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كێشەكان چارەسەردەكەین - پێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی بابەتی ئەنفلەونزای باڵندە - لە دەرئەنجامی نەبوونی پەتایەكە بەروبوومی پەلەوەری كوردستان هەناردەی عێراق بكرێت - جەختكردنەوە لەسەر دابینكردنی پارەی گەنمی دوو ساڵەی جووتیارانی كوردستان =============================== دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی پەیوەست بە پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوانزای باڵندەو چەندین گرفتی دیكەی كشتوكاڵی و تەندروستی كردەوە، ئەمەش لە میانی پێشوازی كردنی بەڕێزیاندا هات لە شاندێكی باڵای هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و تەندروستی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی كە رۆژی سێ شەممە 16-2-2016 بۆ بەغدا ئەنجامدرا، لەو دیدارەدا باسیان لەو كێشانە كردووە كە رووبەڕووی كەرتی كشتوكاڵ و تەندروستی دەبێتەوە، بە تایبەتیش دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان كە دوو ساڵە لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە رەوانە نەكراوە، هاوكات كاریگەریی قەیرانی دارایی بۆ سەر هەموو كایەكانی ژیان و گوزەرانی خەڵك، هەروەها مژاری ئەنفلەوەنزای باڵندە كە عێراق كردوویەتی بە بیانوو بۆ قەدەغەكردنی هەناردەی هەرێم لە بەروبوومەكانی پەلەوەڕ بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق كە زیانێكی زۆری بە خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ گەیاندووە، عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە هیچ حاڵەتێكی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان نییە و ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەموو رێوشوێنێكی پێویستمان گرتۆتەبەر، لەلای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراق پشتیوانی لە داواكارییەكان كردو بەڵێنی دا كە ئەو بابەتانە لە كۆبوونەوە هاوبەشەكەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدا بخاتەڕوو و بە تەواوی و بە هەموو توانایەك داكۆكییان لێدەكات، دواتر شاندەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد و چاوی بە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كەوت، تێیدا جەختكرایەوە لەسەر بەدواداچوونی كێشەكان و بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوكاری نێوانیان و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان،هەر لەدرێژەی ئەم سەردانەدا شاندەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ فوئاد تمیمی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شروق عەبایچی جێگری سەرۆكی لیژنە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو لیژنەیە كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكە وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڕیاری رێگەگرتن لە هەناردەی بەروبوومی پەلەوەڕی كوردستانی بە نابەجێ و نادادپەروەر وەسف كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە بە هەزاران خاوەن پڕۆژەو كارمەندانی پەلەوەر زەرەرمەند بوونە، جەختیشی كردەوە كە لای خۆمانەوە دوای بەدواداچوون دەركەوتووە كە حاڵەتی بوونی ئەنفلەوەنزای باڵندە نێگەتیڤ بووە، سەرۆكی لیژنەی پەرلەمان روونی كردەوە كە ئەوان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵدا ئەو بابەتە بە جیددیەوە باس دەكەن و پارەی جووتیارانیش چارەسەر دەكەن، هاوكات پشتیوانی لیژنەكەی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە، هەر لە میانی ئەو سەردانەدا عەبدولستار مەجید و شاندی یاوەری لەگەڵ بەڕێز ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە، باس لە هەماهەنگی نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كرا بۆ پشتیوانی كردن لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ لە هەرێمی كوردستان كراو ئاماژە بە بابەتی تێكەڵكردنی گەنمی هاوردە لە سایلۆكان لەگەڵ گەنمی جووتیار انی كوردستان كرا، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئەم دەنگۆیەی رەتكردەوەو دووپاتی كردەوە كە ئەم حاڵەتە رووی نەداوە، لەلای خۆیەوە ئارام شێخ محەمەد بەڵێنی دا كە بەدواداچوون بكات و دیداری هاوبەش سازبكرێت لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە، دواتر لە بارەگای ئەمیندارێتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی فراوان سازكرا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیرانی كشتوكاڵ و تەندروستیی هەرێم و فەلاح زێدان وەزیری كشتوكاڵی عێراق و عەدیلە حمود وەزیری تەندروستی و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە عێراق و جاسم محەمەد بەڕێوەبەری پێشانگاكان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ لە میانی ئەو كۆبوونەوەدا هەردوو وەزیرانی كشتوكاڵ و تەندروستی عێراق ئەو سەردانەی شاندی كشتوكاڵی هەرێمیان بۆ بەغدا بە سەركەوتوو و گرنگ و بە هەنگاوێكی ئەرێنی پێشخستنی پەیوەندییەكان وەسف كردو هیوای بەردەوامیان بۆ خواست، هاوكات جەخت لەوە كرایەوە كە ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق بە رێگەگرتن لە هەناردەی بەروبوومی پەلەوەڕی كوردستان بۆ ناوچەكانی عێراق، هەروەها نەهێشتنی هاوردەكردنی ئالیك زیانی بە جووتیارانی هەرێم گەیاندووە، لایەنی عێراقی ئامادەیی خۆیان پیشان دا كە ئەو كێشانە بە هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا چارەسەر دەكرێن، دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە ئەم راسپاردانەی لێكەوتەوە: 1- پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی جیهانیی تەندروستیی ئاژەڵ كە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و بەغداو تەندروستیی هەردوولا بگرێتەوە.2- ناونانی ئەندامان كە پلەی بەڕێوەبەری گشتییان هەبێت لە تەندروستی و كشتوكاڵی هەرێم كە نوێنەرایەتی بكەن لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلوەنزای باڵندەی عێراق3- لیژنەیەك لە ئەندامانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لەبەغداوە هەفتەی دادێ دێنە هەرێمی كوردستان و چەند سامپڵێكی هەڕەمەكی وەردەگرن و پشكنینیان بۆ دەكەن، ئەگەر دەرچوو ئەو پەتایە بوونی نییە، ئەوكاتە رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوەو دەرگا لەبەردەم هەناردەكردنی بەروبوومی پەلەوەڕی كوردستان بۆ عێراق دەكرێتەوە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جارێكی دیكە عەبدولستار مەجید جەختی لە دابینكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان كردەوەو دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و خودی وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەیە بۆ بەرژەوەندیی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەرو تەندروستیی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام بكات، لەدوا وێستگەی سەردانەكەدا عەبدولستار مەجید چاوی بە موحسین شممەری وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسان كەوت و باس لە بابەتە هاوبەشەكانی ئاوو بەنداوەكان و هەماهەنگیی نێوانیان كرا، ئەمەو شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ ئێوارەی هەمان رۆژ بەغدایان بەجێهێشت و گەڕانەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 800 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department