بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی دانانی سنوورێك بۆ پێشێلكارانی یاساو رێنماییەكانی وەزارەت تایبەت بە پارێزگاریكردن لە سامانی ئاو و بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ ئەم بابەتە، بڕیاردرا بە پێی رێنمایی (1) ی ساڵی 2015 هەر ئامێرێكی پایل كە كاربكات دەستی بەسەردا دەگیرێت ، جگە لەمەش بڕیار درا (گرێبەست) یان یان (بڕیاری دابەشكردن)ی ئەو جووتیارەی كە بە ئامێری پایل بیرلێدەدات هەڵبوەشێتەوەو زەویەكەشی لێ وەردەگیرێتەوە، جەختیشی كردەوە كە لەمەودوا چاو لەهیچ سەرپێچی و پێشێلكارییەكی لەم جۆرە ناپۆشین و بە توندی بەدواداچوون بۆ ئەم جۆرە سەرپێچییانە دەكەین و ئەنجامدەرانیش رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەینەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی