كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
بڕیارە هەنگاریا (5) پڕۆژەی ستراتیژیی ڤێتێرنەری لە كوردستان بە قەرزی درێژخایەن جێبەجێ بكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ئیشتیڤان ئیمری جێگری كونسوڵی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد كە بریتی بوون لە خاوەنانی دوو پڕۆژەی ماسی و شیرەمەنی، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئامادەی بوو، سەرەتا شاندی میوان سوپاسی وەزیری كرد بۆ ئەو دەرفەتە و ئاماژەی بەو كۆنگرەیە كرد كە لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە هەنگاریا تایبەت بە چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاودا سازكرد كە نوێنەرانی پتر لە 100 دەوڵەت تێیدا ئامادە بوون و چەندین راسپاردەو بڕیاری تێدا گەڵاڵەكرا و دانەیەكی ئەم راسپاردانەی پێشكەش بە جەنابی وەزیر كرد بۆ سوودوەرگرتن لە هەرێمی كوردستان، دواتر باس لە ئەنجامی سەردانی شاندی ژووری بازرگانی هەنگاریا كرد بۆ وەزارەت بەر لە ماوەیەك كە تێیدا باس لە چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی كرا كە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێن بە پاڵپشتیی دارایی بانكەكانی هەنگاریا بە قەرزی درێژخایەن كە رەزامەندی بۆ وەرگیراوە بە مەرجی دڵنیایی، پڕۆژەكانیش ژمارەیان پێنجە ( بەخێوكردنی ماسی و درووستكردنی 18 ساردخانەو بەخێوكردنی وشترمل و پڕۆژەی پەلەوەری تەواوكەرو بەخێوكردنی مانگا بە مەبەستی شیرو جۆرەكانی، كە ئەوەی دوایی چەند پڕۆژەیەكی بچووكیش بۆ جووتیاران لەخۆدەگرێت، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تەئكیدی كردەوە كە ژووری بازرگانی هەنگاریاو لایەنی پەیوەندیدار سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر وردەكاری و میكانیزمی وەرگرتنی ئەو دڵنیاییەی پڕۆژەكان و دواتر بە راپۆرتێك پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت تاكو بگەنە دوا شێوازی هاوبەش بۆ پێدانی قەرزەكان، هاوكات ئەم هەنگاوەی بە گرنگ و پڕ بایەخ وەسفكردو هیوای خواست كە هەنگاریا بتوانێت پاڵپشتیی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و ئاو بكات لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1468 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department