كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:47 AM
وەزیری كشتوكاڵ:بەرچاو ڕوونی پێویست دەدەینە جووتیاران

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو، جارێكی تر تەئكیدی لە پێویستی لەبەرچاوگرتنی هەمەچەشنی لە بەروو بوومی كشتوكاڵ و بەرهەمی جوتیارانی كوردستان كردەوە و ڕایگەیاند وەزارەت لە سەرتای ڕێگەدایە بۆ داڕشتنی پلان لە بواری ئاگاداركردن و بەرچاو ڕوونی پێدان بە جووتیاران لە بارەی پێویستی بازاڕەكانی كوردستان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان. تاكو لەم ڕێگەیەوە هەم دەستەبەری پێویستی ناوخۆی كوردستان بكرێت و هەم جوتیاران و خاوەن زەوی و كێڵگە و باخەكانی كوردستانیش بتوانن كشتوكاڵ بكەنە سەرچاوەیەكی زۆر باشی دەستەبەری بژێوی ژیان و بەوهۆیەوە خەڵك روو لە گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ بكاتەوە. لە میانی پێشوازیكردنی لە جووتیاری نمونەیی (شێخ جەمال گرپچنە)، وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كۆشش وبەرهەمی ئەو جوتیارە نمونەییەی بەرز نرخاند و هیوای خواست نمونەی ئەو جۆرە جوتیارە شارەزاو كارامانە لە هەرێمی كوردستان زۆر بێت. لای خۆیەوە شێخ جەمال گرپچنە سوپاسی میواندارییەكەی كردوو نمونەی بەشێك لە بەرهەمەكانی پیشانداو كورتەیەكی لە بارەی شێوازی كارە كشتوكاڵیەكانی خۆی باسكرد، بە تایبەت لە بواری بەرهەمهێنانی تەماتەی جۆراو جۆر كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا توێژینەوەیان لە بارەی (46)جۆری تەماتە كردووە و لە كۆی ئەو ژمارەیە سەلمێنراوە كە(24) جۆریان زۆر شیاون بۆ چاندن لە هەرێمی كوردستان. هەر وەك ووتیشی یەكێك لە خزمەتەكانی پرۆژەكەی ئێمە برییتیە لە ئامادەكردنی تۆوی ئەو جۆرە تەماتانەی كە ڵەلایەن ناوەندەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵیەوە پەسەند دەكرێن، كەوەك بەرهەمێكی خۆماڵی لە بواری كشتوكاڵ تۆوە ئامادەكراوەكان دەخەینە بازاڕەكانی كوردستانەوە و جوتیاران دەتوانن سودمەند بن لێیان. داوایشی كرد وەزارەتی كشتوكاڵ هەوڵ بدات بۆ دابین كردنی ئامێری بێرنەر بۆ خاوە خانووە پلاستیكییە كشتوكاڵییەكان كە بە غازی سروشتی كار بكات كە بۆ گەرم و ساردكردنی كەشی ناو خانووە پلاستیكیەكان سودی لێ وەردەگیرێ. بێگەرد تاڵەبانی دڵنیای كردەوە كە داواكاریەكەی لە بەر چاودەگرێت و وەزارەت لە داهاتووی نزیكدا كار لەسەر ئەو پێویستیە دەكات. پشتیوانی وەزارەتی بۆ هاوكاری جووتیارانی نمونەیی دووپات كردەوە و قەڵغانی ڕێزلێنانی وەزارەتی پێشكەشی جووتیارە نمونەییەكە كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 31/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 94 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department