كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ بەشداریی یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و پۆلیتەكنیكی هەولێری كرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بوو كە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بە چاودێریی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زانكۆی ناوبراو رێكیان خست، كۆنفرانسەكە لەژێر دروشمی پێداویستییەكانی گەشەیەندن و بەردەوامی لە هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی هاوبەشیكردن لە زانستی كارگێڕی و ئابووری بەڕێوەچوو، تیایدا سەرۆكی زانكۆكانی ئەهلی و پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەكی زۆری مامۆستاو ئەكادیمی و پەروەردكار ئامادەبوون، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتارێكدا كە لە كۆنفرانسەكەدا پێشكەشی كرد، وێرای دەستخۆشیكردن و پیرۆزبایی بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە، باسی لە پەیوەندیی نێوان وەزارەت و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی كوردستان كرد و دووپاتی كردەوە كە وەك وەزارەت رێكەوتننامەیەكی لێكگەیشتنیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی واژووكردووە تایبەت بە هەماهەنگی و سوودوەرگرتن لە توانای كۆلیژەكان و توێژینەوە زانستییەكان و پێگەیاندنی كادیری كشتوكاڵی بە زانستی پێشكەوتوو و ئەكادیمی، هاوكات ئاماژەی بەو یاداشتە كرد كە دوێتێ لەگەڵ زانكۆی كوردستان- هەولێر واژووی كردووە بۆ پێشخستنی زانستی كشتوكاڵ و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش، لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر بایەخ بە كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بدات تاكو ببێتە ریزبەندی یەكەمی جێگرەوەی سەرچاوەكانی دیكەی داهات جگە لە نەوت كە لەئێستادا كوردستان بە پلەی یەكەم وەك سەرچاوەی داهات پشتی پێدەبەستێت، هیوای خواست كە ئاستی زانست و ئەكادیمی لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان زیاتر بەرزبێتەوە تاكو هەرێمی كوردستانیش پشت بە توانای مەعریفی و ئەكادیمی دەرچووانی زانكۆكان ببەستێت، لەم بوارەدا روونی كردەوە كە لە پلانی وەزارەتدایە و وەك پڕۆژە ئامادەكراوە كە ئەولەویەت بدەینە دەرچووانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵ چ بۆ سەرپەشتیكردنی خانووە پلاستیكەكان كە لەئێستادا زیاد لە 12 هەزار خانووی پلاستیكی لە كوردستاندا هەن، هەروەها پێدانی رووبەرێكی زەوی بەو دەرچووانە بۆ دروستكردنی نەمامگە، هەر لەكۆنفراسكەدا سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پارێزگاری هەولێر و چەندین پسپۆڕی دیكە وتاریان بە كوردی و ئینگلیزی پێشكەشكرد، لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی و ئاوو ژمارەیەك لە ئامادەبووان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 503 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department