بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە ئەمیر ئەحمەد كۆیی سەرۆكی رێكخراوی مامۆستایانی پێشەنگ و كۆمەڵێك لە ئەندامانی رێكخراوەكە، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەی بوو، شاندی میوان ستایشی رۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە تایبەتی جەنابی وەزیر كرد بۆ ئەو پێشكەوتنەی كە لە رووی بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە كایەوە، شاندەكە ئاماژەی بەوە كرد كە بە شێوەیەكی واقعیانە ئەو پێشكەوتنە لەنێو جووتیاراندا رەنگی داوەتەوە، هەر یەكە لە ئامادەبووانیش پێشنیارو كێشەكانی كشتوكاڵیان لە سنووری ناوچەكانی خۆیان خستەڕوو بە تایبەتیش لە بواری كشتوكاڵ و پەلەوەڕو زەوی و زار، لە لای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دوای شی كردنەوەی هەنگاوو بەرنامەكانی وەزارەت لەئێستاو ئاییندەدا، جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە هەموو توێژی كۆمەڵگە هەست بە بەرپرسیارێتی بكات و بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ كە بڕبڕەی ئابووریی كوردستانە هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی