كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
رێكخراوی ( یۆنیدۆ) سەنتەرێكی توێژینەوەی كشتوكاڵی و چەند خانوویەكی پلاستیك بۆ ئاوارەكان لە هەولێر درووستدەكات

رێكخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان( یۆنیدۆ) ژمارەیەك خانووی پلاستیك لە شاری هەولێر بۆ ئاوارەكان درووست دەكات، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و دكتۆر كاوە عەلی راگری كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین، یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لە نێوان مەقسود خالد بەڕێوەبەری توێژینەوەی كشتوكاڵیی هەولێرو جیراڵد سیریلۆ رێیەس سەرۆكی تیمی پڕۆگرامەكان لە رێكخراوی ناوبراو واژۆكرا، بەپێی ئەم یاداشتننامەیە ( یۆنیدۆ) بینایەك بۆ سەنتەری توێژینەوەو (5) خانووی پلاستیك لە كەمپی هەرشەمی سەر بە شارەدێی عەنكاوەو نزیك بە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵیی هەولێر درووست دەكات و لەم پرۆسەیدا خانووەكان گوڵ و سەوزەیان تێدا بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها هاووڵاتیانی ئاوارە كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە سوودمەند دەبن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 604 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department