بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی پسپۆڕ لە بواری کشتوکاڵ کۆبۆوە و لەمیانی کۆبونەوەکەدا پێشنیاز کرا (بۆردی نیشتیمانی بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ) دابمەزرێندرێت .هەروەها تەئکید لە پێویستی سازکردنی چەند دیدارێکی زانستی کشتوکاڵی کرایەوە. ئەمرۆ(28/10/2019) وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە دیوانی وەزارەت لەگەل ڕاگرانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی بەشداریکردنی پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵ لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە توانا زانستییەکان بۆ خزمەتی جوتیاران و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان. لەو چوارچێوەیەدا وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بەشداری کەسانی خاوەن توانست و شارەزایی زانستی و زانکۆکان دەبێتە پاڵپشتییەکی گرنگی وەزارەت لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو بە هیممەتی هەمووان بتوانین هەرێمەکەمان لە داهاتووی نزیکدا لە جیاتی شادەمارێکی داهات و سەرچاوەیەکى سەرەکى دارایی چەندین شادەمارى داهاتى هەبێت و کشتوکاڵ یەکێک بێت لە هەرە سەرەکیترین سەرچاوەکانى دارایی و سیاسەتی خۆ بژێوی. لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا راگرانی کۆلێژە کشتوکالیەکان پێشنیازی دامەزراندنی بۆردی نیشتیمانی بۆ پەرەپیدانی کشتوکاڵ و ئەنجامدانی چەند دیدارێکی کشتوکاڵیان خستە روو،هەروەک باس لەوەکرا کە منداڵی جووتیاران بە نمرەی کەمتر لە بەشە کشتوکاڵیەکانی زانکۆو پەیمانگاکان وەربگیرێن. وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: پێشنیاز وسەرنجەکانیان جێگای بایەخی وەزارەتی کشتوکاڵن و رایسپارد کاربکرێت بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پێشنیازو سەرنجانەی لە کۆبوونەوەکەدا خرانە روو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی