كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییدا تایبەت بە گەنمی جووتیاران : پێشنیارمان كردووە كە حكومەتی هەرێم بڕە پارەیەك بۆ كڕینەوەی گەنم و بەبازاڕكردن تەرخان بكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەنمی ئەم ساڵی جووتیارانی كوردستان چەندین پێشنیاریان ئامادەكردووە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا كە ئەمڕۆ 4-6-2017 لە دیوانی وەزارەت بۆ پەیامنێرانی میدیاكان سازی كرد،روونی كردەوە كە حكومەتی ناوەند پابەندنابێت بە بەڵێنەكانییەوە تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان، بە بیانووی ئەوەی كە گوایە پلانی كشتوكاڵمان نەناردووە بۆیە درەنگ بووە ،ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنيش و تەنانەت هەندێ لە بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش وایان بڵاوکردەوە کە بڕیاری کەمکردنەوەی وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانیيەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم (ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕێژەی پێشبینیکراوی بەرھەمھێنانی گەنمی بۆ ساڵی 2017) ڕەوانەی بەغدا نەکردووە لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە بە بەڵگە كە لە 25-5-2017 پلانمان رەوانە كردووە، پاریش لە 25-6-2016 بۆمان ناردوون لەگەڵ لیستی ناوی جووتیاران و بڕی گەنمی چێنراوو پێشبینیكردنی بەرهەم و تەنانەت ژمارەی كەرتی زەوییەكانیش، بەڵام پێمان وایە ئەمە بابەتێكی سیاسییەو پێویستی بەوەیە كە گفتوگۆو فشار چارەسەر بكرێت، بەڕێز عەبدولستار مەجید لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی ئایا ئەگەر بەغدا ئەو گەنمەی نەكڕیەوە كە جەخت تەنیا لە كڕینەوەی 420 هەزار تەن دەكات، دیارە حكومەتی بەغدا ئەم ژمارەی لە تێكڕایی بەرهەمی گەنمی ساڵانی 2009 و 2010 و 2011 و 2013 وەرگرتووە بە پێی پارێزگاكان، بەڵام ساڵی 2012 وشكەساڵی بووە،ئێمەش هەر دەبێ هەمان پلان جێبەجێ بكەین لە بڕی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام عێراق ئاگادار نییە كە لەئێستادا كوردستان زیاتر رووی لە كشتوكاڵ كردووە و بەرهەمی دانەوێڵەو جۆرەكانی دیكە لەچاو ساڵانی پێشتر زیادی كردووە، لە وەڵامی چارەسەری ئەم كێشەیە و چی لەو گەنمە دەكرێت گوتی: سێ پێشنیارمان كردووە، یەكەمیان نامەیەكمان بۆ بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە كە خۆی راستەوخۆ بێتە سەر هێڵ و لەگەڵ بەغدا قسە لەو بابەتە گرنگە بكات، دووەمیان حكومەتی هەرێم بڕی(50) ملیار دینار تەرخان بكات بۆ پاڵپشتیكردنی بەبازاڕكردنی گەنمەكە بۆ دەرەوە، سێیەمیان حكومەتی هەرێم بڕی(200) ملیار دینار تەرخان بكات بۆ ئەوەی ئێمە راستەوخۆ ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە لە جووتیارانی بكڕینەوە، روونيشی كردەوە كە پێشنیارمان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كردووەو راستەوخۆش لەگەڵ وەزیرەكەیان دانیشتووین و پێمان راگەیاندوون سەبارەت بەو ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی ماددەی 140 گەنمەكەیان لەسەر حیسابی عێراق وەربگیرێت، پار هەوڵی زۆرمان دا كە یان بدرێتە كۆمپانیاكانی ئارد لە كوردستان یانیش رەوانەی وڵاتانی دەرەوەی بكەین، بەڵام ئەو نرخەی لەم وڵاتانەوە بۆ تەنی گەنم دادەنرێت لەچاو ماندووبوون و تێچووی جووتیاران زۆر كەمە، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ساڵانە خودی عێراق بۆ پێداویستیی وڵات لە ئارد گەنم لە دەرەوە دەكڕێتەوە، بەڵام رازی نییە بڕی بەرهەمی كوردستان وەربگرێت، بۆیە ئەمە بابەتێكی سیاسییەو پێویستی بە فشارو دیالۆك هەیە، ئەمەو چەندین پرسیاری دیكە پەیوەست بەم مژارە لەلایەن پەیامنێرانەوە ئاراستەی وەزیر كران و بە تێرو تەسەلی وەڵامی دانەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/06/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 428 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department