كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە رێكخراوی (ریچ)كرد دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئاوارەكان و دروستكردنی پڕۆژەی بچووكی كشتوكاڵی باسیان لێوە كرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی بەیەكەوەژیانی سەر بە رێكخراوی (ریچ) و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا سەرەتا باس لە چالاكییەكانی ئەم رێكخراوەیە كرا، لەوانە دروستكردنی پۆندی بچووك و باخچەو پڕۆژە بچووكەكانی كشتوكاڵی لەو گوندانەی كە كوردی رۆژئاواوعەرەبی ئاوارەیان تێدا دەژی بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار و یارمەتیدانیان، لە تەوەرێكی دیكەشدا ئاماژە بۆ ئەرك و كارەكانی ریچ كرا تایبەت بە سەوزكردنی ناوچەكان و چاندنی بە درەختی یوكالیپتۆس بە مەبەستی پاراستنی لە تۆزوخۆڵ و پلەكانی گەرما، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە رێكخراوەكە كردو هیوای خواست كە زیاتر خزمەت بە دانیشتوانی ئاوارەو ئەو گوندانە بكەن كە رووبەڕووی وشكەساڵی دەبنەوە، شایانی باسە رێكخراوی (ریچ) رێكخراوێكی مرۆییە و یارمەتی ئەو گوندانەی كوردستان دەدات كە رووبەڕووی وشكەساڵی و كارەساتەكان دەبنەوە، هەروەها خولی نەهێشتنی نەخوێندەوارییان بۆ دەكاتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 604 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department