لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی رووبەڕووی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بەرەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق دوای ئەوەی لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆیمان زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا. بۆ ئەو مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان. بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی تایبەتی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكەین بۆ هەماهەنگی كردنیان لەگەڵماندا. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 12/4/2020
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی