بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی سەركەوت رەسوڵ قایمقامی كۆیەو ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەنداووكۆگاكانی ئاوو بەڕێوەبەرانی گشتیی و راوێژكاری وەزارەت و ژمارەیەك لە ئەندازیارو تەكنیكار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە، كردنەوەی رێگایەكی كاتیی هاتوچۆی نزیك بەنداوی جەلی لە دەڤەری كۆیە ئەنجامدرا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و میوانان سەردانی پرۆژەكەیان كردو لە نزیكەوە و بە شێوەیەكی مەیدانی بە قۆناخەكانی تەواوكردنی پرۆژەكە ئاشنابوون، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن عەبدولستار مەجید گوتی: ئێستا رێگایەكە تەواوبووە و ئاوەكە دەگرینەوەو لەبەر ناچاری بۆ هاووڵاتیان هاتووین رێگەیەكی كاتیمان درووستكردووە كە تەنیا ئۆتۆمبیلی بچووكی پێدا دەڕوات و لەم قۆناغەدا نابێ ئۆتۆمبیلی گەورە بەو رێگایەدا تێپەڕن و دەتوانن رێگەی دیكە بەكاربهێنن، هیوای خواست كە پرۆژەكە زوو تەواوبكرێت و نەبوونی بوودجەو قەیرانی داراییش لەمپەری دیكەیە لەبەردەم تەواوكردنی ئەم بەنداوە، شایانی باسە بەنداوی جەلی دەكەوێتە نزیكەی 50 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێرو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بوودجەی بۆ تەرخانكراوەو كۆمپانیای (زێ) نەخشەسازی بۆ داناوەو كۆمپانیای(هەورێ) لە ماوەی 2010 تاكو 2013 جێبەجێی كردووە، تێچووی پرۆژەكە نزیكەی 11 ملیار دینارە، بەرزییەكەی 20 مەترو درێژییەكەی 336 مەترو پانیی بەنداو لەسەرەوە 8 مەترەو لە ژێرەوە 140 مەترەو توانای گلدانەوەی 8.6 هەشت و لە دەدا شەش ملیۆن مەتر سێجای هەیە، دوای تەواوبوونی قۆناخی كۆتایی ئاوی بەنداوەكە بۆ مەبەستەكانی كشتوكاڵ و بەراوكردنی نزیكەی 2200 دۆنم زەوی و بەخێوكردنی مەڕوماڵات و گەشتوگوزارو سامانی ماسی بەكاردەهێنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی