كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
رێژەی هاوردەی گۆشتی ماسی لە مانگی كانونی یەكەمدا بۆ 50% كەمدەكرێتەوە

لەپێناو بەرژەوەندیی خاوەن پڕۆژەكانی ماسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی كشتوكاڵ سەرچاوەكانی ئاو داوای لە لیژنەی ئابووریی پارێزگاكان كردووە رێژەی هاوردەی گۆشتی ماسی لە دەرەوە كەم بكەنەوە، لە لێدوانێكدا بەڕێز عەبدولستار مەجید رایگەیاند: كە بە نووسراوی فەرمی داوایان لە لیژنەی ئابووریی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك كردووە كە بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆی پڕۆژەكانی ماسی و بەمەبەستی هاندانی خاوەن پڕۆژەكان و بەردەوام بوونیان لە بەرهەمهێنان رێژەی هاوردەی گۆشتی ماسی لە پێداویستیی پارێزگاكانیان بۆ 50% لە مانگی كانونی یەكەمی ئەم ساڵدا كەم بكەنەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1285 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department