لە درێژەی سەردانەكەی بۆ بەریتانیا، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندی وەزارەت كە لە بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو پسپۆڕو شارەزایانی وەزارەت پێكهاتبوو، سەردانی نووسینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە شاری لەندەن كرد، لەلایەن بەڕێز كاروان بەرپرسی نووسینگەو ستافییەوە پێشوازی كران، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا باس لە چۆنێتیی پەیوەندی دروستكردنی دەزگاكانی وەزارەت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە بەریتانیا كرا، هەروەها رۆڵی نووسینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە بۆ ئاسانكاریی پەیوەندیكردن بە وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بەرزنرخێنرا، دواتر شاندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ نوێنەرانی حزبە كوردستانییەكان لە شاری لەندەن كۆبۆوەو لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەگشت روویەكەوە كرا، هاوكات رۆشنایی خرایە سەر كارو چالاكییەكانی وەزارەت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی