كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
ژووری بازرگانیی ئەسكەندناڤیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لقێك لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

لە دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و گۆستاڤ گروف سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەسكەندناڤیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوەری، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ باس لە هەنگاوی كردنەوەی لقێكی ژووری بازرگانی لە هەولێر كرا دوای وەرگرتنی رەزامەندیی فەرمی لەسەرئەم پرۆژەیە، مەبەست لەم لقەش زیاتر ناساندنی كلتووری دەوڵەتانی ئەسكەندناڤییەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ و بازرگانی، لە تەوەرێكی دیكەدا جەختكرایەوە لەسەر هاتنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی ئەو دەوڵەتانە بۆ هەرێمی كوردستان تاكو زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی هەبێت بۆ گواستنەوەی تەكنەڵۆژیا بۆ هەرێم و سوود وەرگرتن لە پێشكەوتنەكانی بواری كشتوكاڵ، سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەسكەندناڤیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوە كرد كە بەكردنەوەوی لقی ناوبراو لە هەرێمی كوردستان دەكرێ پلانی فراوان جێبەجێبكرێت بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە زۆربەی بوارەكانی كشتوكاڵ لەوانە شیرەمەنی و بەرهەمەكانی رووەك و ئاژەڵ و دانەوێڵە و... تاد، داواشی لە جەنابی وەزیر كرد كە ببێتە ئەندامی فەخری لەو ژوورە بازرگانییە كە بەنیازن لە هەرێمی كوردستان لقێكی بكەنەوە، لە لای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئامادەی دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەكە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی كردنەوەی ئەو لقە، تاكو زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكان بدەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 934 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department