كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
هەڵسەنگاندی كەرتی كشتوكاڵ ئامادەكرا

وەزیری كشتوكاڵ: هەڵسەنگاندنەكە دەكەینە بنەمای بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی. هەڵسەنگاندنی كەرتی كشتوكاڵی ئامادەكرا، كەخۆی لەچەندین توێژینەوەی مەیدانی دەبینێتەوە و وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت، توێژینەوەكانی ناو هەڵسەنگاندنەكە دەكەینە بنەماى پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری. ئەمڕۆیەك شەممە17/11/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیر كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمى كوردستان لەگەڵ د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان كۆبوەوە، تایبەت بە پێشكەشكردنی هەڵسەنگاندنی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەدانیشتنەكە بەگرنگی باسی لەهەڵسەنگاندنەكە كرد، بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری. وەزیری كشتوكاڵ وتیشی، توێژینەوەكانی ناو هەڵسەنگاندنەكە دەكەینە بنەمای بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، هەروەها دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی. لایخۆشیەوە دكتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانی حكومەتی هەرێم، وێڕای بەگرنگزانینی هەڵسەنگاندنەكە باسی لەگرنگی كەرتی كشتوكاڵ كرد. هەڵسەنگاندنەكە چەندین توێژینەوەی مەیدانی لەخۆ دەگرێت تایبەت بەبەرهەمی روەكی و بازاڕی كشتوكاڵی، هەروەها لەسەر ئاو و ئاودێری و ئاستەنگەكان و دامەزراوەیی یاسایی تایبەت بە ئاودێریو دۆخی ئێستایی كەرتی كشتوكاڵ لەخۆدەگرێت. كە لە ساڵەكانی 2013 تاوەكو ناوەڕاستی 2018 كاری مەیدانی تێداكراوە. بودجەی ئەم هەڵسەنگاندنە لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی شانیشنی هۆڵەندا لەهەولێر و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID، هەروەها ئەنجامدراوە لەلایەن هەردوو رێكخراوی FAOو UNDP.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/11/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 67 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department