بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر, بەڕێز نەوزاد هادی بەبۆنەی دەست بەكاربونی بەڕێزیانەوە لە پۆستی تازەیدا پیرۆزبایی پێشكەشكرد و پشتگیری خۆی بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ دووپاتكردەوە,ئامادەیی خۆی خستە ڕوو بۆ هەماهەنگی و هاوكاریكردنی بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە گرنگە,لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو سوپاسی پارێزگاری هەولێری كرد و جەختیشی كردەوە كە بە پشتیوانی خواو هیممەتی ئەوان هەوڵدەدەین بۆ گەیشتن بەتیراخۆ لە بەروبوومەكانی كشتوكاڵ وەدەرگای وەزارەتیش لەسەر پشتە بۆ هەركەسێك كەخەمخۆری ئەم كەرتەیە وەزیاتر پشتگیری جوتیاران بكەین.
|