بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە جووتیاری بە توانای بەرهەمهێنی ترێ سەروان سەردار ساكا دانیشتووی گوندی گردجووتیار لە سنووری شارۆچكەی عەنكاوە، لە دیدارەكەدا كە حوسێن حەمە كەریم بەڕێوەبەری گشتیی رەزگەری و دارستان و پاوان ئامادەی بوو، جووتیاری ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە 54 جۆری ترێی بەرهەمهێناوە، لەوانە 10 جۆریان بێ دنكی ئەمریكییەو ئەوانی دیكەش خۆماڵی و بیانییە، روونیشی كردەوە كە لە ئێستادا 7500 بنەداری ترێی هەیە كە لەسەر رووبەری 20 دۆنم چاندوویەتی، و ساڵانەش هەزار قەڵەم لە ترێ دەداتە نەمامگەكان و ئەو كەسانەی كە ئارەزووی چاندنیان هەیە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە جووتیاری بەهرەدار دووپاتی كردەوە كە وەزارەت ئامادەیە كە هەموو ئاسانكارییەك پێشكەش بكات بۆ پەرەپێدانی ئەم پرۆژەیە, لە كۆتاییشدا بەم بۆنەیەوە دیارییەكی پێشكەش بە جووتیاری ناوبراو كرد.
|