بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاشنابوون بە رەوشی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی كوردستان و شێوازی كاركردنی فەرمانگە تایبەتییەكانی ئەو كەرتە، بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گەڵ محەمەدەمین فارس پێندڕۆیی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو و سەرجەم بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی ئاودێری و ئاوی ژێر زەویی پارێزگاكانی هەرێم كۆبۆوە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرەتا باس لە بارینی بارانی ئەم دواییە كرا كە كاریگەریی ئەرێنی هەبوو بۆ سەر زیادبوونی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و ژیاندنەوەی كانیاوو سەرچاوەكانی ئاو، لە لایەكی دیكەدا ئاماژە بە پڕۆژەكان كرا لەگەڵ ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست بۆ رەوشی ئاو كە لە هەندێ ناوچە جێبەجێ دەكرێت، هاوكات كاریگەریی قەیرانی دارایی بۆ سەر پڕۆژەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو،هاوكات وشیاریی كۆمەڵگای لە بەكارهێنانی ئاو بە پێویست زانی كە ئێستا بە هەزاران بیر لە شارەو شارۆچكەكان لێدراوەو بەمەش ئاوی ژێر زەوی تا رادەیەكی زیاد لە پێویست كەمیی كردووە، ئاماژەشی بەوە كرد كە لەئێستادا 67%ی ئاوی دەرهێنراو بە هەدەردەڕوات، تەنیا لە هەولێر نزیكەی 11 هەزار بیر لێدراوە كە پارێزگاكە پێویستیی بە 1500 بیرە ،هەر لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر پابەند بوون بەو رێنماییانەی كە لە وەزارەتەوە گشتاندنی بۆ كراوە تایبەت بە لێدانی بیر و بەدواداچوونی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانەی كە بە نایاسایی بیر لێدەدەن و رادەستكردنیان بە كارگەی ئاسن و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران و دووپاتكرایەوە كە نابێ هیچ ئاسانكارییەكیان بۆ بكرێت، ئەمەو لە كۆتاییدا هەندێ بابەتی پەیوەست بە كارگێڕیی فەرمانگەكان بە تێرو تەسەلی گفتوگۆیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی