كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
لە دیدارێكدا لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا.. قونسڵی هەنگاریا كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوە

قونسڵی گشتیی هەنگاریا بە ئەرێنی رۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانی بەرزنرخاندو ئاماژەی بە پێشكەوتنی ئەم كەرتە كرد، لە دیداری بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گەڵ دكتۆر چابا فیزیكینی قونسڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان و ئیستیڤان ئیمڕی جێگری قونسڵی گشتی ئەو وڵاتەو بەرپرسی پاشكۆی بازرگانی لە قونسلخانەی ناوبراودا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت،سەرەتا قونسڵی هەنگاریا پیرۆزبایی رزگاركردنی شنگالی پیرۆزكردو بەبەرزییەوە رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانی نرخاند و دووپاتی كردەوە كە بەراستی سەلماندیان كە هێزێكی جیهانییە بۆ شەڕكردن دژی تیرۆریستان، دواتر باس لە ئەولەویات و پلانی هەنووكەیی و ئاییندەی وەزارەت و فراوانكردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هەنگاریا لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری كرا، قونسڵی گشتیی هەنگاریا جەختی لەسەر كردنەوەی پاشكۆی بازرگانی وڵاتەكەی لەنێو قونسلخانەدا كردەوەكە سوودبەخش بێت و راستەوخۆ هاوكاری وەزارەت بكات چ لە رووی راهێنانی جووتیاران لەسەر تەكنەڵۆژیای مۆدێرن و شارەزایی زانستیی كشتوكاڵ لە رووی تیۆری و پراكتیكییەوە لە كێڵگەكاندا، هەروەها ئامادەبوونی خۆیان بۆ یارمەتیدانی وەزارەت دەربڕی لە بواری دابینكردنی دانەوێڵەو هەڵێنگەی پەلەوەڕو پێداویستییەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و تەكنەڵۆژیای زانیاری، لە وەڵامدا بەڕێز عەبدولستار مەجید سوپاسی شاندی میوانی كردو جەختی لەوە كردەوە كە دروشم و ئەركی وەزارەتە بە هەموو كادیرەكانییەوە كە بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی جووتیاران و پشتیوانیكردن لە داخوازی و پێداویستییەكانیان لە پێناو بووژاندنەوەی ئەم كەرتە كە بڕبڕەی گرنگی ئابووریی كوردستانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 687 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department