كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ رێكخراوی یۆنسكۆ پڕۆژەی رووپێوی هایدرۆلۆژی لە عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات

لەچوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و رێكخراوی یۆنسكۆی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاودێریدا، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی یۆنسكۆ كرد بە سەرۆكایەتیی ئەندریاس لاك راوێژكاری رێكخراوەكە، لەم دیدارەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەت ئامادەی بوو، باس لەو پڕۆژەیە كرا تایبەت بە رووپێوی هایدرۆلۆژیی لە پڕۆژەكانی ئاودێری كە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخانكراوە و سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە، ئەم پڕۆژەیەش لەئێستادا لە بواری جێبەجێكردندایە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پڕۆژەیەكی گرنگ كرا كە رێكخراوێكی سویسڕی جێبەجێی دەكات بە رێگەی یۆنسكۆوە تایبەت بە دابینكردنی ئاو بۆ ئەو ئاوارانەی كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجیێن، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگ و پێیویستە، چونكە لەئێستادا پتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە لە كەمپەكانی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەژین و پێویستییان بە ئاوە، لە شێوەی ئەو هاوكاریانەی كە بۆ ئاوارەكانی دیكەی وڵاتانی دەوروبەر و ئوردن دابینكراوە، ئەمەو هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو رێكخراوی یۆنسكۆ لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ و ئاودێری زیاتر جەختی لێكرایەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 647 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department