كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
كۆمپانیای ئەلجنانی ئیماراتی سیستەمێكی تەكنیكیی پێشكەوتووی ئاودێریی لە كوردستان جێبەجێ دەكات

پشت بەستن بە سیستەمی پێشكەوتووی تەكنیكیی ئاودێری لە بواری كشتوكاڵدا یەكێكە لە ئامانجەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ دەستگرتن بە ئاوەوەو زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی، لەم روەوەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی بە سەرۆكایەتیی شێخ محەمەد ئەحمەد عەبدولڵا ئەلكناسی بەرپرسی جێبەجێكاریی كۆمپانیای ئەلجنان بۆ وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی لە ئیمارات بە یاوەریی عیسمەت عەلی قونسڵی گشتیی پێشووی عێراق لەو وڵاتە و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان، لەم دیدارەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون باس لە سیستەمی تازەی تەكنیكیی ئاودێریی كرا كە ئەو كۆمپانیایە دەیەوێت لە هەرێمی كوردستان جێبەجێی بكات، ئەو سیستەمە كە لە چەندین وڵاتی وەك میسر و باشووری سودان و ئەفریقیا سەركەوتنی بەدەست هێناوە چەندین سوود بە پڕۆسەی چاندن دەگەیەنێت لەوانە كەم بەكارهێنانی ئاو و زیادكردنی بەرهەمهێنانی ستوونیی بەروبووم، سەركی شاندەكە روونی كردەوە كە ئەوان حەزدەكەن جووتیارانی كوردستان هانبدەن لەسەر بەكارهێنانی ئەو سیستەمە، سەبارەت بە پێكهاتەی ئەو سیستەمە ئاماژەی بەوە كرد كە بەرزاییەكەی شەش مەترە لەسەر خاك و چەسپاوەو جووڵەی پێ ناكرێت و دووریی نێوان هەر ستون و ستونێك 80 مەترەو رشاندنی ئاوەكەش لەشێوەی بارانە ، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە شاندەكە روونی كردەوە كە وەزارەت مەبەستی دۆزینەوەی سیستەمی تازەی ئەلتەرناتیڤە لە بواری ئاودێری بۆ زیاتر دەستگرتن بە ئاوەوەو لەم بارەوە ریگەیاند كە ئامادەیە هەموو ئاسانكارییەك بۆ سەرخستنی ئەو سیستەمە بكات، ئەمەو كۆمپانیای ناوبراو بە نیازە سبەی لە بارەگای ژووری بازرگانیی هەولێر سیمینارێك سازبكات تیایدا لەرێی داتاشۆو ڤیدیۆوە لە نزیكەوە رۆڵی ئەو سیستەمەو سوودەكانی و چۆنێتیی كاركردنی بۆ پیشان بدەن كە ژمارەیەك لە پسپۆڕو تەكنیكارانی وەزارەتیش ئامادەی دەبن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1040 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department