كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
كێشەكانی پەلەوەڕی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ چارەسەر دەكرێن

دوای ئەوەی شاندێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سەرۆكایەتی وەزیر عەبدولستار مەجید و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری بەر لە ماوەیەك سەردانی بەغدایان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە پەلەوەڕ و لە ئەنجامدا لیژنەیەكی هاوبەش لە هەردوولا پێكهێنرا، ئەمڕۆش بۆ ئەم مەبەستە شاندێكی باڵای ڤێتێرنەری و تەندروستی حكومەتی عێراقی بەغدا سەردانی وەزارەتیان كرد، شاندەكە پێكهاتبوو لە دكتۆر ئیبتسام عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ و دكتۆر سەبری رەجەب یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری و ژمارەیەك لە پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستی و تاقیگەكان، لەدیدارێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری، سەرەتا ئامانجی سەردانەكە خرایە روو كە شاندی میوان بۆ هەماهەنگی و هاوكاری و دیدار لەگەڵ پسپۆڕو شارەزایانی ڤێتێرنەری كوردستان هاتوون، لەم رووەوە عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە وەزارەت سوورە لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانە بە شێوەیەك كە مەرام و مەبەستی سیاسی لەپشتەوە نەبێت، بەڵكو لە رووی هونەری و زانستییەوە خۆشحاڵین بە هەر سەرنج و تێبینییەك تایبەت بێت بە بواری دڵنیابوون لە بوونی حاڵەتی ئەنفلەوەنزای باڵندە كە پێشتر دەنگۆیەك هەبوو كە گوایە لە یەكێك لە كێڵگەكانی پەلەوەڕ دەستنیشانكرابوو، لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوە كرد كە هەندێ كێشە دەكرێ زوو چارەسەر بكرێن و هەندێكی دیكەش پێویستیان بە كاتە، جەختیشی كردەوە كە شاندەكە ئازادن سەردانی هەر شوێنێك دەكەن بۆ ئەم مەبەستە، لەلای خۆشییەوە شاندی میوان سوپاسگوزاری وەزیریان كرد و دووپاتیان كردەوە كە ئەوان متمانەی تەواویان بە پزیشك و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری هەرێمی كوردستان هەیە و پشت بە راپۆرت و داتاو زانیارییەكانی ئەوان دەبەستن، ئەمەو بڕیاردرا شاندەكە لە كۆتایی سەردانەكەی ئەم جارەیان راپۆرتێك ئامادەبكەن و كۆپییەكی بدەنە وەزارەت و دواتر لەسەر كۆبوونەوەو دیدارەكانیان بەردەوام بن بە ئومێدی چارەسەركردنی كێشەكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1229 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department