كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رێز لە جووتیارێكی نموونەیی ناحیەی سیروانی هەڵەبجەی شەهید دەگرێت

لە چوارچێوەی لەنزیكەوە ئاوڕدانەوە لە جووتیاران بە گشتی و جووتیارانی نموونەیی و لێهاتوو بە تایبەتی، ئەمڕۆ بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان پێشوازی لە جووتیاری نموونەیی ئازاد محەمەد عەبدوڵا دانیشتووی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید كرد، لەم دیدارەدا گوێی لە چالاكی و ئیش و كاری جووتیارەكە گرت و هەندێ نموونەی لە بەرهەمی جووتیارەكە بینی لە خەیارو كودی و باینجان و خۆخ و قەیسی و گەنمەشامی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لێكرد و هیوای خواست زیاتر لە كارەكانی بەردەوام بێت و جووتیارانی دیكەش بە هەمان گیانی پیشەیی و بەرپرسیارێتییەوە كار بۆ زیادكردنی بەرهەم و هەمەجۆركردنی بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە زۆر جاری دیكە داوای لە جووتیاران كردووە كە ئەوانەی خانووی پلاستیك بەكاردێنن تەنیا بە یەك جۆر سەوزە یان میوە داینەچێنن، بەڵكو هەمەجۆری بكەن تاكو بەرهەمی خۆماڵی لە هەموو وەرزو كاتەكاندا بەپێی توانا بۆ هاووڵاتیان دەستەبەربكرێت، دوای ئەوە رێزی لە جووتیار ئازاد محەمەد عەبدوڵا كە ناوبراو خاوەنی 18 خانووی پلاستیكە و جگە لەو بەرهەمانەی كە لەو خانووانە دەیانچێنێت، توانیویەتی دەرمانێك وەك چارەسەر بدۆزێتەوە بۆ لەناوبردنی (گیاكەڵە) كە جۆرە گیایەكی زیانبەخشە و لەسەر ڕیشی خەیارو تەماتە شین دەبێت و بەرهەمەكان دەفەوتێنێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1196 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department