بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە پایگلۆ دی تێرلێزی نوێنەری پەیمانگای باریای ئیتاڵی و فرانسیسكۆ سیكلی تەكنیكار لە پەیمانگاكە، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و رەزگەری ئامادەبوون، مەبەستی سەردانەكە خرایە ڕوو كە تایبەت بوو بە بواری گەشەپێدانی بەرهەمی زەیتی زەیتوون لە هەرێمی كوردستاندا، لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر مەشق پێكردنی ستافی كادیرانی ئەم بوارەی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ راهێنان و مەشق پێكردنی جووتیاران، لە خاڵێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە دامەزراندنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون كرا لە هەولێر كە بریتی دەبێت لەسەرجەم قۆناغەكانی هەر لە چاندنەوە تاكو قۆناغی قوتووبەندیی بەرهەمەكە، بە شێوەیەك كە كوالیتیەكەی زۆر بەرز بێت تا بگاتە ئاستی بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی و تێچووی ئەم پرۆسەیەش لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا دەبێت، هاوكات ئاماژە بەوە كرا كە نوێنەرێكی پەیمانگاكە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی پڕۆژەكە ئامادە دەكرێت و دەگاتە دوا شێوازی تەواوبوون ئینجاڵ لەسەر ئاستێكی باڵا واژۆدەكرێت، شاندی میوان داوەتنامەیەكیان ئاراستەی وەزیر كرد بۆ بەشداریكردن لە پێشانگایەكی كشتوكاڵی كە لە شاری باریای ئیتاڵی سازدەكرێت، شایانی باسە كە پەیمانگای باریا پڕۆژەی پەرەپێدانی بەرهەمی زەیتی زەیتونی لە چەندین دەوڵەتی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی