|
هەڵمەتی دابەشكردنی 450,000 هەزار پەنجە ماسیمان دەسپێكرد |
وەك بایەخدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژەكانی ماسی ئەمڕۆ یەك شەممە 27/7/2020 هەڵمەتی دابەشكردنی 450,000 ( چوار سەدو پەنجا) هەزار پەنجە ماسیمان دەست پێكرد.
ئەم پەنجە ماسیانە بەسەر بەشێكی پڕۆژەكانی ماسیی دابەشكران، دوای پشووی جەژنی پیرۆزی قوربانیش سەدان هەزار پەنجە ماسی دەخەینە ناو بەنداوەكان.
لەكاتی دابەشكردن، گوێم لە كێشەی خاوەن پڕۆژەكانی ماسی گرت، بەشێكی زۆریان مۆڵەتیان نییە، بۆیە بڕیارماندا لیژنەیەكی مەیدانی پشكنینیان بۆ بكات تاوەکو لە چوارچێوەیی یاسا و رێنمایە بەركارەكان مۆڵەتیان پێ بدەین.
ئەم پەنجە ماسیانە لەجۆری كارپ بوون لەلایەن هۆبەی راهێنان و گەشەپێدانی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێنمایی و توێژینەوەی كشتوكاڵی وەزارەتمان بەرهەم هاتوون.
لێرەدا دەمەوێت سوپاسی سەرجەم كارمەندانی هۆبەی راهێنان و گەشەپێدانی سامانی ماسی بكەم، وێڕای نالەباری دۆخی تەندروستی، قەیرانی دارایی و كەرەنتین شەونخونی زۆریان بینیووە، ئەنجامی ئەم خەمخۆریەش وایكرد بۆ یەكەم جارە بتوانن بەم رێژە بەرچاوە پەنجە ماسی بەرهەمبهێنن، كە وەك پاڵپشتی بدرێت بە جوتیاران و بەشێكی تریش دەخەینە ناو بەنداوەكان و دەربەندی رانیە.
|
نوسراوه له بهروارى 27/07/2020
ئهم لاپهڕهيه 100 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|