ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵی پارێزگاكانی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە حوسێن محەمەد كەریم بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ بە وەكالەت و رەمەزان محەمد كەریم بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەت ئامادەبوو، سەرەتا دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و كارمەندانی سامانی ئاژەڵی پارێزگاكان كرد و جەختی كردەوە لەسەر زیاتر خۆماندووكردنیان و كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتیان لەپێناو دروستكردنی پڕۆژەكانی سامانی ئاژەڵ و چاوخشاندنەوە بە رێنماییەكانی ئەم بوارە، لە تەوەرێكی دیكەدا هەڵوەستەكرا لە كێشەو گرفتەكانی كەرتی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان ، هاوكات پێداچوونەوە بە هەیكەلییەتی سامانی ئاژەڵ تاكو لەگەڵ واقیعی هەرێمدا بگونجێت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرتنی رێوشوێنی توند كرا تایبەت بە هاوردەكردنی ئاژەڵ و بەرهەمەكانی پەلەوەڕ، ئەمەو لەلایەن ئامادەبووانەوە باس لە چالاكی و كێشەو گرفتەكان كراو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەستنیشان كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی