كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان كرد كۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب ساڵی 2019 لە هەولێر دەبەسترێت

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی عارف شێروانی سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا كە دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باس لە بەستنی كۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب كرا كە لە ساڵی 2019 لە هەولێر دەبەستێت، هاوكات ئاماژە بە بۆردی توێژینەوە لە بواری هەنگ كراو ئەو گرێبەستەی كە وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیای مەشریق واژۆی كرد تایبەت بە دابینكردنی قڕكەر بۆ نەخۆشییەكانی هەنگ و تەئكیدیش كرایەوە لەسەر رۆڵی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان لە كاتی دابەشكردنی ئەو قڕكەرە بەسەر هەنگەوانانی پارێزگاكان، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە كارگەی دروستكردنی خۆراكی هەنگ لە كوردستان كرا و جەختكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی وەزارەت بۆ ئەو كارگەیە و ئاماژەش بەوە كرا كە ئەگەر دوای دیراسەكردن كوالیتی بەرهەمەكەی باش بوو و نرخەكەیشی گونجاو و بەپێی پێوەری زانستی بوو، ئەو كاتە چی دیكە خۆراكی هەنگ لە دەرەوە هاوردە نەكرێت و پشت بە بەرهەمی كارگەكە ببەسترێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 660 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department