كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
52 جووتياری نموونەیی و 6 كۆمپانیا لە بواری پەتاتەدا خەڵاتكران

ئەمڕۆ دوو شەممە 26-10-2015 بە چاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگای هەولێر و راوێژكاران و ، لەناو بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵی، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بۆ چەندین جووتیاری نموونەیی و كۆمپانیاو فەرمانبەرانی وەزارەت كە رۆڵی كارایان هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی پەتاتە لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرەتا پیرۆزبایی لەو كۆمەڵە جووتیارەو كۆمپانیاو فەرمانبەرانە كرد كە رۆڵی كارایان گێڕاوە لە بواری بەرهەمهێنانی پەتاتەو هاوردەكردنی بنەتۆی پەتاتە هیوای خواست كە جووتیارانی دیكەی پارێزگاكەو سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان داهێنان بكەن و بەرهەم زیادبكەن، ئاماژەشی بە یاسای پاراستنی بەروبوومی جووتیاران كرد بە تایبەتیش دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جووتیارو بەرهەمهێنان تاكو زیاتر پرۆسەی كشتوكاڵ وەك سێكتەرێكی گرنگی ئابووریی كوردستان پێشبخەن، دواتر لەلایەن وەزیرو بەڕێوەبەرەگشتییەكان خەڵات و بڕوانامە بەخشرایە ( 52 ) جووتیاری نموونەیی لە بواری چاندنی پەتاتە و 6 كۆمپانیاش كە رۆڵیان هەبووە لە دابینكردنی بنەتۆی پەتاتەو پێداویستییەكانی و 18 فەرمانبەریش لە نێو وەزارەت و فەرمانگە كشتوكاڵییەكان، شایانی باسە لەئێستادا هەرێمی كوردستان لە بواری بەروبوومی پەتاتە گە یشتۆتە ئاستی خۆبژێوی كە ئەم ساڵ 140 هەزار تەن لەم بەروبوومە بەرهەم هاتووەو ساڵانە هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ بوونی ئەو ژمارە ئاوارانەشەوە پێویستی بە 85- 90 هەزار تەن پەتاتەیە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/10/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1177 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department