كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
شیکردنەوەیەكی ئاستی بەرهەمی گەنم لە کوردستان بەبەراوورد لەگەڵ عیراقی فیدرال کە رادەستی سایلۆکانی عیراق کراوە راگەیانرا

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خشتەیەکی هاوپێچ بۆ شیکردنەوەی ئاستی بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان بەبەراوورد لەگەل بەشەکانی تری عیراقی فیدرال کە رادەستی سایلۆکانی عیراقی فیدرال کراوە بۆ ساڵی ٢١٠٥ بەبەراوود لەگەل ساڵی پار ٢٠١٤ راگەیاند، فاروق علی عوسمان ب. بەرهەم هێنان و پەسندکردنی بنەتۆ لە وەزارەت لە لێدوانێكدا روونی كردەوە كە كۆی گشتیی بەرووبومی گەنم کە رادەستی سایلۆکان کرایە بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە عیراقی فیدرال گەیشتە 3,218,281 تەن کەچی بۆ ساڵی ٢٠١٤ (3,408,323 ) تەنە بەمەش بڕی 190,042 تەن کەمی کردووە . هەروەها کۆی گشتی بەرووبومی گەنم کە رادەستی سایلۆکان کرایە بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە بەشەکانی تری عیراقی فیدرال ( ناوەراست و خواروو) گەیشتە (2,305,654 ) تەن کەچی بۆ ساڵی ٢٠١٤ (2,665,919 ) تەن بوو بەمەش بڕی 360,265) ) تەن کەمی کردووە وە رێژەکەی دەگاتە (71.6%). زیاتر ئاماژەی بەوە كرد كە لە هەرێمی کوردستان کۆی گشتی بەرووبومی گەنم کە رادەستی سایلۆکان کرایە بۆ ساڵی ٢٠١٥ گەیشتە 912,627 تەن کەچی بۆ ساڵی ٢٠١٤ (742,404) تەن بەمەش بڕی 170,223) ) تەن زيادی کردووە وە رێژەکەی دەگاتە (28.4%). ب. بەرهەم هێنان و پەسندکردنی بنەتۆ لە وەزارەت لەكۆتاییدا ئاماژەی بەوە كرد كە لەسەر ئاستی عیراقی فیدرال پارێزگای واست (کوت) بە پلەی یەکەم دێت بە رێژەی (20,5% ) وە بە پلەی دووەم پارێزگای هەولێر دێت بە رێژەی (11,6%) وە بە پلەی سێیەم پارێزگای دهۆک بە رێژەی ( 8,6% ) .

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 969 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department