كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
لیژنەی هەماهەنگیی رێكەوتننامەی واژۆكراوی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا كۆبۆوە

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی كرد تایبەت بە پیادەكردنی ئەو رێكەوتننامە هاوبەشەی هەردوو وەزارەت لە ساڵی 2016 واژۆیان كرد، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە گوێی لە بۆچوون و هەنگاوەكانی لیژنەكە گرت بە ئاراستەی جێبەجێكردنی بڕگەو ناوەڕۆكی رێكەوتننامەكە، بە تایبەتیش سیاسەتی وەزارەت كە لەگەڵ ناوەندە زانستییەكان و سەرچاوەكانی زانیاریی زانستی پەیڕەوی دەكات بۆ ئەوەی سێكتەری كشتوكاڵ ببێتە ئەولەویەت لە قۆناغی پەرەپێدان و بەهێزكردنی بنەماكانی ئابووری، هاوكات ئەو بڕگەیەی كە پەیوەستە بە تەرخانكردنی كورسیی خوێندن بۆ ماستەر و دكتۆرا لە پسپۆڕییە جیاجیاكانی كشتوكاڵ بۆ كارمەندانی وەزارەت، وێڕای ئەو خاڵە گرنگ و سەرەكییەی كە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و ئاوێتەكردن و سوودوەرگرتن لە تواناكانی پسپۆڕانی خوێندنی باڵا بۆ سەنتەرەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزكردنی تواناو ئەدای ئەو سەنتەرانە. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە لیژنەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی تایبەت بە پیادەكردنی رێكەوتننامە هاوبەشەكەی نێوان هەردوولا لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت تاكو بتوانرێت ئامانجەكانی ئەو رێكەوتننامەیە بپێكرێت بۆ بووژانەوەی زیاتری سێكتەری كشتوكاڵ كە بنەمای سەركیی ئابووریی هەرێمی كوردستانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 709 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department