لەسۆنگەی بایەخدانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە زێدەكردنی بەرهەمی نێو خانووی پلاستیك و پشتیوانی بەردەوامی وەزارەت بۆ خاوەن پڕۆژەكانی خانووی پلاستیك ژمارەی ئەو خانووانە لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بە بەراورد لەگەڵ جاران 1000 خانوو زیادی كردووە، لە دیدارێكی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیك بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و لەوەرگاكان، سەرەتا دەستخۆشیان لە وەزارەت كرد كە بەهۆی ئەو باجەی كە وەزارەت لەسەر بەروبوومی هاوردە لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان دایناوە كە بۆتە مایەی زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی بە تایبەتیش بەروبوومی سەوزەی نێو خانووی پلاستیك، لەمیانی دیدارەكەدا چەندین داخوازی و تێبینی خرانە روو لەوانە پاڵپشتیكردنی زیاتر و بەشداریكردنی كۆمەڵە بە نوێنەر لە بڕیارو رێنماییەكانی پەیوەست بە خانووی پلاستیكی، هەروەها دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لەدەست وەزارەت بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوە لە خانووی پلاستیك درێغی نەكرێت و بەپێی تواناش بەدواداچوون بۆ داخوازی و كێشەكان دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی