ئەمڕۆ یەك شەممە 20-9-2015 بە چاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران و سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی جووتیارانی كوردستان، لناو بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سلێمانی، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بۆ چەندین جووتیاری نموونەیی لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوسەرەتا پیرۆزبایی لەو كۆمەڵە جووتیارە كردو هیوای خواست كە جووتیارانی دیكەی پارێزگاكەو سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان هەر یەكەیان لە بوارو پسپۆڕییەكانیاندا داهێنان بكەن و بەرهەم زیادبكەن، ئاماژەشی بە یاسای پاراستنی بەروبوومی جووتیاران كرد بە تایبەتیش دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جووتیارو بەرهەمهێنان تاكو زیاتر پرۆسەی كششتوكاڵ وەك سێكتەرێكی گرنگی ئابووریی كوردستان پێشبخەن كە پێویستە حكومەتی هەرێم وەك نەوت بایەخ بەم سێكتەرەش بدات، دواتر لەلایەن وەزیرو بەڕێوەبەرەگشتییەكان خەڵات و بڕوانامە بەخشرایە ( 50 ) جووتیاری نموونەیی لە بوارەكانی چاندنی چەڵتوك و تۆوی باوەڕپێكراوو سامانی ماسی و رەزو ترێ و یاخداری و میوەو خانووی پلاستیك و زەیتون.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی