بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ژمارەیەك جووتیاری بەرهەمهێنی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان ئامادەی بوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ دەستخۆشیی لە بەرهەمهێنەرانی پەتاتە كرد كە ساڵ بە ساڵ بەرهەماكانیان زیاددەبێت و لە رووی چەندایەتی و كوالیتییەوە پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت و دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە پاڵپشت و هاوكاریان بووەو بەپێی توانا یارمەتیداون، لەلای خۆشیانەوە وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ وەزیری كشتوكاڵ چەندین داواكارییان هەبوو لەوانە دابینكردنی بنەتۆی پەتاتە لە كاتی خۆیدا، هەروەها بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتەی كە وەزارەت پەیڕەوی دەكات تایبەت بە قەدەغەكردنی هاوردەی پەتاتە لە دەرەوە، لە وەرزەكانی بەرهەمهێنانی خۆماڵی تاكو جووتیاران بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوەو دوچاری زیان نەبن، عەبدولستار مەجید بەڵێنی پێدان كە داواكارییەكانیان لە جێی خۆیدایە و بە هەموو توانایەكیش پشتگیرییان دەكات و وەزارەتیش لەسەر هەمان پلان و بەرنامەی خۆی بەردەوام دەبێت، لەسەر ئەم داواكارییانەش لیژنە پێكهاتووە تاكو بەشێوەیەكی رێك و پێك جێبەجێ بكرێن، شایانی باسە لە هەردوو وەرزی بەهارو پاییزی ئەم ساڵ(2017) توانراوە( 214) هەزار تەن پەتاتە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەم بهێنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی