بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە هاكان كەرەچای كونسوڵی گشتیی تازەی توركیا لە هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی ئیمرە جان تەكین، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و باخداری و دارستان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ بەخێرهاتنی گەرمی كونسوڵی تازەی توركیای كردو هیوای سەركەوتنی لە ئیش و كارو چالاكییەكانی بۆ خواست، هاوكات هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان وڵاتی توركیا و هەرێمی كوردستان لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپات كرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی