ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتیی باخداری و دارستان و پاوان و پلان و بەدواداچوون، سەردانی كۆگایەكی پەتاتەی لەسەر رێگای قوشتەپە كرد، لەم سەردانەیدا لە نزیكەوە چاوی بە شەعبان نەهار مەحمود خاوەنی كۆمپانیای نەهار ئەوراد بۆ بازرگانیی پەتاتەو پێداویستییەكانی كشتوكاڵی سنوردار كەوت و بە پڕۆسەی باركردنی بڕی 500 تەن پەتاتەی جۆری پیشەسازی ئاشنا بوو كە كۆمپانیای ناوبراو ئەركی هەناردەكردنی بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە گرتۆتە ئەستۆ، كە بۆ مەبەستی بەكارهێنانی لە دروستكردنی چپسی پەتاتە لەو وڵاتەدا بەكاردەهێنرێت، خاوەنی كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كرد كە ساڵی رابردووش بڕی 100 تەن پەتاتە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كراوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گەشبینی پیشان دا بە زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان كە لە ئێستادا جووتیاران بە شێوەیەكی بەرچاو روویان تێكردووەو ئەم ساڵیش 140 هەزار تەن پەتاتە لە هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە، كە پێداویستیی هەرێم بە خەڵكی ئاوارەشەوە دابین دەكات كە ساڵانە دەگاتە(85-90)هەزار تەن پەتاتە، ئەمە وێڕای ئەوەی كە بڕی زیاد لە پێداویستی هەرێم لەلایەن بازرگانەكانی ناوخۆ هەناردەی شارەكانی باشووری عێراق كراوە بە تایبەتیش پارێزگای بەسڕە، خاوەنی كۆمپانیای نەهار ئەوراد بۆ بازرگانیی پەتاتەو پێداویستییەكانی كشتوكاڵی سنوردار روونی كردەوە كە كۆمپانیاكەی خەریكی دامەزراندنی كارگەیەكە لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی چپس كە لە ناوەڕاستی ساڵی 2016 تەواو دەبێت، شایانی باسە وەزارەت لەپێناو زیادكردن و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بەردەوام لە پلانیدایە پاڵپشتیی جووتیاران بكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی