كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو زانكۆی كوردستان- هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتنیان بۆ توێژینەوەی زانستی و تواناسازی واژووكرد

ئمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو دكتۆر محەمەد رەشید موختار سەرۆكی زانكۆی كوردستان- هەولێر لە دیوانی وەزارەت یاداشتێكی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو لایان واژووكرد، ئامانج لەو یاداشتە ئەنجامدانی كاری هاوبەشە لە نێوان وەزارەت و زانكۆی كوردستان- هەولێر لە رووی توێژینەوەی زانستی و تواناسازی لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەبارەت بە شێوازی كاركردنیش هەر لایەنێك نوێنەری خۆی دەست نیشان دەكات بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكان و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بەگوێرەی پسپۆری و تایبەتمەندیی پڕۆژەكان، هەردوولاش هاوكاردەبن بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی دارایی و لۆجیستی لەلایەنە ناوخۆیی و دەرەكییەكان كە پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان، بەپێی ئەو یاداشتە ئەركەكانی زانكۆی كوردستان- هەولێر بریتییە لەوەی كە لە رێگای پسپۆرە ئەكادیمیەكانییەوە بە هاوكاریی پسپۆرەكانی وەزارەت پڕۆژەی سوودمەند دەست نیشان دەكات و ئاگاداری وەزارەت دەكاتەوە و بەشداریی پێدەكات لە سیمینارو كۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ ئەنجامدانی كۆرس و راهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت بەپێی پێویست، لەبەرامبەردا ئەركەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بریتییە لە بەشداریكردن لە داڕشتنی پلانی ساڵانە لە پڕۆژە هاوبەشەكان لەگەڵ زانكۆی كوردستان- هەولێر، هەروەها زانیاری و داتای پێویست پێشكەش بە زانكۆكە دەكات لەسەر پڕۆژەكان، هاوكات هەماهەنگی قوتابی و خوێندكارو توێژەرانی زانكۆ دەبێت لە راهێنان و ئەنجامدانی توێژینەوەكانیان و هاوكاریی زانكۆش دەبێت لە هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتی و خێرخوازو كۆمەكبەخشەكان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی دارایی و لۆجیستی بۆ پڕۆژەكان، شایانی باسە لە رێوڕەسمی واژووكردنەكەدا ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و مامۆستایانی زانكۆی ناوبراو ئامادەی بوون و یاداشتەكەش بۆ ماوەی پێنج ساڵە، لە كۆتاییدا دیاری لە نێوان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆكی زانكۆی كوردستان – هەولێر ئاڵوگۆڕكراو هەردوولاش بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بە تێروتەسەلی لە وەڵامی پرسیارەكاندا رۆشناییان خستە سەر ناوەڕۆكی زیاتری یاداشتەكە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 521 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department