كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان لە پشووشدا دەوام دەكەن

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: سوپاس كارمەندانی ڤێتێرنەری گەرمیان تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان لەرۆژانی پشووشدا بەردوامن لە چاودێریكردنی كوشتارگەو ناوبازار بەمەبەستی پێدانی پێداویستی خۆپارێزی و رێنمایی تەندروستی. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەڵێت، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان رۆژانە سەردانی كوشتارگەكان و ناوبازاڕ دەكەن بۆ پێدانی پێداویستی خۆپارێزی و رێنمایی پێویست لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێزانینی هەیە بۆ تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان كە سەرباری پشووی خۆپارێزی بەردەوامن لەكارەكانیان. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان پێداویستیەكانی خۆپارێزی بەسەر كوشتارگەكان دابەش دەكەن، هەروەها رێنماییان پێشكەش دەكەن، چونكە تەندروستی هاونیشتمانیان لەپێش هەموو شتێكەوەیە. لەكۆتای پەیامەكەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووبارە دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی ڤێتێرنەری گەرمیان دەكات و دەڵێت، دەستی ماندوبونتان دەگوشم و نمونەتان زۆربێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 104 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department