بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی خانووی پلاستیك لە سلێمانی و گەرمیان، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و رەەزگەری و دارستان و بەڕێوەبەری خانووە پلاستیكییەكان لە وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا باس لە چالاكی و ئیش و كارەكانی كۆمەڵەكە كرا، تایبەت بە زیادكردن و چاككردنی بەرهەمی خۆماڵی لە سەوزەو میوە، هاوكات ئاماژە بەو كێشەو گرفتانە كرا كە دێنە بەردەم بەبازاڕكردن و نرخی بەرهەمی خۆماڵی و پاراستنی، دواتر چەندین خاڵ وەك بڕیار جەختی لێكرایەوە، لەوانە پاڵپشتیكردن لە دامەزراندنی كۆمەڵەی دیكەی خانووی پلاستیك لە پارێزگاكانی دیكە و دواتر یەكگرتنیان لەژێر یەك كۆمەڵەدا بۆ خزمەتكردنی جووتیاران، هەروەها كردنەوەی خول لە داهاتووداو بەشداریكردن لە پێشانگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، هاوكات پاڵپشتیكردن لە كۆمەڵەكە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمەكان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری عەلوەكان بە بەشداریی نوێنەری پارێزگاكان و شارەوانییەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو جیاوازییانەی هەیە لە وەرگرتنی كرێ(عمولە) لە نێوان پارێزگاكاندا، ئەمەو چەندین خاڵی دیكەی پەیوەست بە كێشەو گرفتە تەكنیكییەكان باس كران و جەختیشكرایەوە لەسەر ئەوەی كە لە ئێستادا ژمارەی خانووی پلاستیك لە هەرێمی كوردستان لە زیادبووندایە، ئەمەش بە پاڵپشتیی وەزارەت و حەزو ئارەزووی جووتیاران بۆ زیادكردنی بەرهەم و داهاتی رۆژانەیان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی