كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
وەزارەتى کشتوکاڵ داوا لە کوشتارگە پەلەوەرییەکان دەکات بە گوێرەى خواستى خەڵک بەرهەمەکانیان ئامادە بکەن

وەزیرى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ خاوەنى سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان کۆبۆوە و دووپاتیکردەوە کە حکومەتى هەرێم خوازیارە و ئامادەشە ئەو پەڕی هاوکاربێت بۆ پەرەپێدانى کارى سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان لە کوردستان، لە پێناو پەرەپێدانى بەرهەمى ناوخۆیی و دەستەبەرى باشترین و نوێترین و سەلامەتترین جۆرى گۆشتى پەلەوەرى بەرهەمى ناوخۆیی و ناچار نەبوونى خەڵکى کوردستان بۆ بەکارهێنانى بەرهەمى گۆشتى پەلەوەرى بەرهەمى وڵاتانى دەرەوە کە بەشى هەرە زۆریان بەرهەمى نوێ نین و ماوەیەکى زۆر بەسەر سەربڕینیاندا پەر بووە و کوالیتییەکەشیان جێگاى گومانە. وەزیرى کشتوکاڵ وتیشى: هاوردە کردنى مریشکى بەستوو قەدەغە کراوە، بەڵام هێشتا لە بازارەکاندا دەبینرێت و بڕیارەکە بە تەواوى جێبەجێ نەکراوە و وەزارەتى کشتوکاڵ لە چەند رۆژى داهاتوودا جارێکى تریش داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکات بڕیاى قەدەغە کردنەکە بە تەواوى جێبەجێ بکەن. وەزیرى کشتوکاڵ داوایشى لە خاوەن سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان کرد بە هاوکاریی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان چاو بە پێویستى بازاڕ و خواستى هاوڵاتیانى کوردستان لەسەر جۆرى بەرهەمى گۆشتى پەلەوەرییدا بخشێننەوە و بە گوێرەى خواستى خەڵک و بازاڕ بەرهەمەکانیان ئامادە بکەن و بیخەنە بازاڕەوە. لە میانى کۆبوونەوەکەدا خاوەن کوشتارگەکان داواکاریی و سەرنجەکانى خۆیان و چەندین پێشنیاز و میانیزمیان بۆ پەرەپێدانى کارەکانیان و زیاد کردنى بەرهەمەکانیان خستە روو. وەزیرى کشتوکاڵ دڵنیایى پێدان کە حکومەتى پشتیوان و هاوکاریان دەبێت و دووپاتیشى کردەوە کە وەزارەتى کشتوکاڵ ئامادەی ئەو پەڕی هاوکار و کار ئاسانییە بۆ ئەوەى بتوانرێت بەرهەمى ناوخۆ بە تەواوى شوێن بە بەروبوومى هاوردە لێژبکات و شوێنى بگرێتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 53 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department