كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو چەند لیژنەیەك پێكدەهێنێت

وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بڕیاریدا لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنێت بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێش داڕشتنی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای فیدڕاڵی بۆ ساڵی (2020). بەمەبەستی جێگیركردنی شایستەكانی هەرێمی كوردستان لەبواری پەرەپێدانی كشتوكاڵ وهەر ئیستحقاقێكی تری یاسایی ودەستوری كە پەیوەست بێت بەوەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لە بودجەى سالَى داهاتووى عيراق دا. هەروەك بڕیاریش درا وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو دەست بكات بەپەیوەندی وگفتوگۆی نوێ لە گەڵ هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ ووەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی ناوەندی لە پێناو چارەسەركردنی كێشەودۆسیەكانی نێوان هەرسێ وەزارەت ودەست نیشانكردنی میكانیزمی نوێ بۆ پەیوەندییەكی بتەو ودروست لە نێوان وەزارەتەكان. بریاریش درا وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیاسای نەهێشتنی زیادەڕۆیی لەسەر زەویەكشتوكاڵییەكان ئامادە بكات وئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی بكات بەمەبەستی پەسند كردنی لە پێناو ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی وبە فیڕۆ چوونی زەویە كشتوكاڵیەكان. لەمیانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دا كە رۆژی 23/7/2019 لە دیوانی وەزارەت بەڕێوە چوو, چەندین بڕیاری دیكەی گرنگ دران لە وانە: - لیژنەی پلانی ستراتیژی وەزارەت ڕاسپێردرا ئامادەكاریی بكات بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی فراوانی تایبەت بە پەرەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای مانگی داهاتوو تاكو ئەو كۆنفرانسە بكرێتە بنەمای سەرەكی داڕشتنی پلانێكی ستراتیژی بۆ كاری وەزارەت. - لەمەودوا مانگانە بە بێ دواكەوتن كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی كاروباری وەزارەتەكەو ئاستی جێ بە جێ كردنی پلانەكان وڕاسپاردە وبڕیارەكان. - دروستكردنی لیژنەی هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ وئەو وەزارەتانی كە دەكرێ بە هاوبەشی كاربكەن بۆ جێ بەجێ كردنی ئەو پڕۆژانەی پێویستن بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لەهەرێم دا. - ڕێكخستنەوەی بەشەكانی دیوانی وەزارەت ومیلاكات ودەوامی ستافی وەزارەتەكە لەگەڵ دەستنیشانكردنی ڕۆژانی سێ شەممە بۆ دیداری هاوڵاتیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 149 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department