بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە وەڵامی جەیمس ثۆرینتۆن، کونسوڵی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کە داوای لێکردبوو بە ڕواندنی نەمامێک بەشداریی بکات لە پڕۆژەی (نەمامێک بچێنە و شارێک سەوز بکە). دوێنێ لە باخچەی نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە چارەسەر کردنی توشبوانی شێرپەنجە نەمامێکی ڕواند. لە کاتی ڕواندنی نەمامەکە وەزیری کشتوکاڵ لە یەزدان پاڕایەوە نەخۆشانی نەخۆشخانەکە و نەخۆشخانەی هیوا بەرەو تەندروستییەکی باشتر ببات و ژیانێکی نوێیان پێ ببەخشێت. لە بارەی پڕۆژەکەشەوە وتی: بێگومان زیاد کردنی ڕووبەری سەوزایی و دارستانەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و ئامەژەی بۆ ئەوە کرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ، ۱۰٥ دارستانی دەستکردی بنیاد ناوە و بەردەوامیشن لە هەوڵەکانیان بۆ هەرچی زیاتر کردنی ڕووبەری دارستان و سەوزەڵانییەکان. پاش ڕواندنی نەمامەکە و بە گوێرەی ڕێسای پڕۆژەکە داوای لە هەریەک لە د. هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی دەستەی ژینگەی کوردستان و د. کامەران نانەکەلی، سەرۆکی دامەزراوەی نانەکەلی خێر خوازی کرد بەشداریی پڕۆژەکە بکەن بە ڕواندنی نەمامێک. هەروەها سوپاس ستافی کەناڵی میدیایی یەڵڵا کوردی کرد بۆ پڕۆژە و ماندوو بوونەکەیان و هیوای خواست کوردستان هەمیشە ئاوەدان و سەوز و گەشەسەندوو بێت
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی