بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵەی گشتیی كێڵگەكانی پەلەوەری كوردستان و نوێنەری پارێزگاكانی كۆمەڵەكە كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ بە وەكالەت و بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵ كەرەنتینەكان ئامادەی بوون، سەرەتا باس لە چالاكییەكانی كۆمەڵە كرا، دواتر ئەو داواكاری و كێشانەی لەئێستادا هاتوونەتە ئاراوە قسەو باسیان دەربارە كرا، لەوانە دابەزینی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكاندا لە ئەنجامی بڕی زۆری هاوردەی مریشكی بەستوو لە دەرەوە، لەم بارەوە جەختكرایەوە لەسەر گرنگیدانی وەزارەت بەم لایەنە بە تایبەتیش كەمكردنەوەی بڕی هاوردە، هەروەها بەرزركردنەوەی بڕی باجی دانراو لەسەر ئەم هاوردەیە، تەئكیدیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە داوا لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگەو ناوخۆ و لایەنەكانی دیكە بكرێت روو لە كڕینی بەرهەمی ناوخۆ بكەن بە مەبەستی زیاتر ساخكردنەوەی ئەم بەرهەمە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاری و هاوكارییەك كە لە سوودو بەرژەوەندیی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر دابێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی