كۆمپانیای عەبدول/هاكانی توركی بە نیازە لەپڕۆژەكانی كشتوكاڵیدا وەبەرهێنان بكات، لە میانی دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی كۆمپانیای ناوبراو بە یاوەریی ئایدن مەعروف سەرۆكی لقی هەولێری بەرەی توركمانی عێراق بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و راوێژكاری وەزارەت، شاندەكە روونی كردەوە كە دەیانەوێت بە هاوكاریی كۆمپانیایەكی زەبەلاحی ئیتاڵی وەبەرهێنانی سەرمایە لە چەند پڕۆژەیەكدا بكات تایبەت بە هاوردەكردنی تۆو پەیینی ئاژەڵ و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاودانی ژێرزەوی بێ بەكارهێنانی توانایی مرۆڤ و بە سیستەمی كۆمپیوتەر كە چەندین سوودی هەیە لەوانە پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و كاركردنی سیستەمی ئاودان لە كاتی نەمانی رێژەی شێ لە زەویەكەدا، ئەمە وێڕای زیادكردنی بەرهەم بە رێژەی 50%، لەمیانی دیدارەكەدا شاندی كۆمپانیاكە داوەتنامەیەكی ئاراستەی وەزیر كرد بۆ سەردانی كردنی بارەگای كۆمپانیاكە لە شاری قۆنیە و ئامادەبوون لەو پێشانگا كشتوكاڵییەی كە لە 23ی مانگی ئاداری داهاتوو تاكو 27ی هەمان مانگ سازدەكرێت، كە چەندین كۆمپانیای توركی و جیهانی بەشداری تێدا دەكەن، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵی بەم داوەتنامەیە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی لە پڕۆژەكانی كۆمپانیاكە دەكات و جەختی كردەوە لەسەر ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ پسپۆڕ و شارەزاو تەكنیكارانی وەزارەت بە مەبەستی هەماهەنگی كردن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لەسەری رێك دەكەون، شایانی باسە كۆمپانیای عەبدول/هاكان بارەگاكەی لە شاری قۆنیەی توركیایە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە پتر لە ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار كەس.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی