|
بەهێزكردنی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا |
بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لەجۆزیف بێنیكتۆن قونسڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا پیرۆزبایی لە وەزیر كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دواتر چەندین تەوەر خرانە بەرباس، بە تایبەتیش پەیوەندیی و هاوكاریی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەردوو وڵات، دەربارەی ئەو نیگەرانییەی لە ئارادایە پەیوەست بە دانانی باجی گومرگ لەسەر بەروبوومی هاوردەی پەلەوەر لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئەم باجە رێژەیەكی كەمە و كاریگەریی نابێت و تەنیا بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیارانە لە پەلەوەڕو سەوزەو میوە تاكو جووتیاران زەرەرمەند نەبن، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا عەبدولستار مەجید سوپاسی حكومەتی ئەمریكای كرد بۆ ئەو پشتیوانییە سەربازییەی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكات لە شەڕی بەرگری و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بە قوربانییەكانی پێشمەرگە كرد كە لەم بارەیەوە شەهید و بریندار پێشكەش دەكات و لە جیاتی جیهان لە سەنگەری بەرگریدایە، لە بەدواداچوونی ئەمەدا قونسڵی ئەمریكا لە هەولێر رۆڵی پێشمەرگەی لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا بەرزنرخاندو دانیشی بەوەدا نا كە هەرێمی كوردستان لەجیاتی هەموو جیهان شەڕدەكات و بۆتە سونبلی بەرخودان و بەرگریی لە سەر ئاستی جیهان بە گشتی، لە لایەكی دیكەوە رۆڵی USGS رێكخراوی جیۆلۆجیانی ئمریكا بەرز نرخێندرا كە تا ئێستا 15 خولی بۆ كادیرانی جیۆلۆجیی هەرێمی كوردستان كردۆتەوە، لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژە بە بەرنامەیIVLP ی دیدەنیكارانی سەركردە نێودەوڵەتییەكان كرا كە 335 سەرۆك دەوڵەت و سەرۆك وەزیران تێیدا بەشدار دەبن و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش وەك نوێنەر بەشداری دەكات كە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی ئاو و لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، دەربارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئاو، وەزیر باسی لە پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی ناوەند كرد كە لەئێستادا بۆ پەرلەمانی عێراق بەرزكراوەتەوە تاكو گفتوگۆ لەسەر ماددە دەستوورییەكانی بكرێت، لەم بارەوە دووپاتی كردەوە كە لەلای خۆمانەوە راو سەرنج و پێشنیارمان لەسەری هەیە و شارەزایانی عێراقیش بەهەمان شێوە، بۆیە دوای گفتوگۆ لەسەر لایەنەكانی ئەو پڕۆژەیە پەسند دەكرێت، لەم بارەیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئێستا لیژنەیەكی باڵا بۆ بەڕێوەبردنی ئاو هەیە كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش تێدا بەشدارە كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە كێشەی ئاو خەریكە سەرهەڵدەدات دوای ئەوەی هەندێ لە وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوو گۆڕینی رێڕەوی ئاوی رووبارەكانن، لەم رووەو دووپاتی كردەوە كە وەك وەزارەت داوا لە ئەمریكا دەكەن پشتیوانییان بكات تا یاسایەك دەربچێت بۆ پاراستنی پشكی ئاوی هەرێم بە تایبەتیش دوای ئەو زێدەڕۆییانەی كە بەردەوام دەكرێنە سەر ئاوی ئیقلیمی.
|
نوسراوه له بهروارى 02/03/2015
ئهم لاپهڕهيه 643 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|