بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە دكتۆر نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە ئەندامان و بەرپرسان لە فەرمانگەكە، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، ئامانجی سەرەكیی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو، كە تایبەت بوو بە فۆرمێك دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشكەشی هاووڵاتیان و توێژی جووتیارانی دەكات، لەم بارەوە گفتوگۆیەكی تێروتەسەل كرا و بیروڕاو بۆچوون دەربارەی زیاتر لە 60 خزمەتگوزاریی ئاڵوگۆڕكرا، دیارە ئامانجیش لەو فۆرمە كە تایبەتە بە سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاونانە بەرەو بە دامەزراوەییكردنی حكومەتی هەرێم و بەدیكۆمێنتكردنی ئەو زانیاریانەی تایبەتن بە جۆرو شێوازی خزمەتگوزارییەكان كە بەپێی یاساو رێسای تایبەت بەم بوارە رێكدەخرێن، جەختنیشكرایەوە لەسەر ئەوەی كە بەردەوام بەدواداچوون دەكرێت بۆ ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانەی لە فۆرمەكەدا هاتووە، هەردوولاش كۆك بوون لەسەر پێدانی زانیاریی تەواو دەربارەی خزمەتگوزارییەكان كە لە كۆتاییدا لە سوودو بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی كوردستاندایە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی