كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی كوردستان خەریكی دەركردنی فتوایەكە تایبەت بە زێدەڕۆییەكانی سەر زەویی كشتوكاڵ

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە ئەندامانی لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە دكتۆر عومەر مڕۆ و دكتۆر حەسەن موفتی و دكتۆرحەسەن پشدەری و مامۆستا محەمەد ئێنەیی و مامۆستا عەزیز خەزنەیی، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و باخداری و دارستان ئامادەی بوون، باس لە رەوشی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان بە گشتی كراو دواتر گرنگترین بابەت كە لەسەری وەستان بریتی بوو لە كێشەی زەوی و زاری كشتوكاڵی و ئەو زێدەڕۆییانەی دەكرێنە سەر زەوییەكان بە بەردەڵان و پاوانەكانیشەوە، لیژنەكە باسی لە چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دیاردەیە كرد، كە ئەمە هەم لە رووی یاساییەوە و هەمیش لە رووی شەرعەوە زێدەڕۆییە بۆ سەر سامانی نیشتمانی، لەم بارەوە روونیان كردەوە كە خەریكی دیراسەیەكن بۆ دەركردنی فتوایەكی گشتی تایبەت بەو زێدەڕۆییە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی و پێشوازیكردن لەم هەنگاوە، دووپاتی كردەوە كە دەبێ دیراسەیەكی قووڵی ئەم زێدەڕۆییانە بكرێت و لە گوتارە ئاینییەكانیشەوە هۆشیاریی زیاتری خەڵك بكرێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە و هەستكردنی زیاتر بە مەترسییەكانی و پیشاندانی نیازپاكی بۆ خزمەتكردنی وڵات، كە كشتوكاڵیش لە پێشەوەی ئەولەویەت و بڕبڕەی گرنگیی ئابووری كوردستانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 910 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department