كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێك سەبارەت بە ڕێكخستنی بازاڕو نرخی هێلكە دەردەكات

بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بەوەكالەت , سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد بەئامادەبونی راوێژكارو بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت, بەمەبەستی تاوتوێكردنیێ ڕێكخستنی بازاڕ و كۆنترۆڵكردنی نرخی هێلكە, لە كۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دران:- 1-ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان وبەدواداچون و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ وڤێتەرنەری وەزارەت بەئامادەبونی بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگاكان وخاوەن كێڵگەكان بۆ تاوتوێكردنی بابەتی بەرهەمی هێلكەو ڕێكخستنی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستی خاوەن كێڵگەكان ودیاریكردنی نرخی هێلكە 2-پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ وڤێتەرنەری بەمەبەستی سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ بۆ یەكخستنی ڕێنمایەكانی هاوردەكردنی هێلكەو بەڕچاوكردنی پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناو خۆ 3-ئاگاداركردنەوەیوەزارەتی ناوخۆو لایەنی پەیوەندیدارتربۆ توندكردنی خاڵە سنوریەكان وڕێگەگرتنی هاوردەكردنی هێلكە بە ڕێگای نایاسایی لە بەر بونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان. دواتر وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بەوەكالەت دةستخؤشي لة بةرِيَوةبةرة طشتييةكان و راويَذكاران و فةرمانبةران كرد كة لةم ماوةيةدا خزمةتيان بة كةرتى كشتوكاڵ كردووة، كة ثيَويستة ئةم كةرتة بايةخي ثيَ بدريَت بؤ بووذاندنةوةي ذيَرخاني ئابووريي هةريَمي كوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/06/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 382 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department