كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
بە چاودێریی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان يەكەمین دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

بە چاودێریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و پەرلەمانتارانی كشتوكاڵ و سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆو پسپۆڕو شارەزایانی ئابووری و كشتوكاڵی و بەرپرسانی ئیداری و مامۆستایانی ئایینی و جووتیارانی لێهاتووو قوتابیانی كۆلیژی كشتوكاڵ و میوانێكی زۆر، يەكەمین دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن ئینستیتیۆتی ئەمریكی – كوردی بۆ گەشەپێدان و راوێژی ئابووری بە هاوكاری و هەماهەنگی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە هوتێلی(هایكرێست)ی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرەتا تارا شوانی سەرۆكی ئینستیتیۆتی ئەمریكی – كوردی وتەی بەخێرهێنانی پێشكەشكردو ئاماژەی بە گرنگیی ئەو دیدارەكرد تاكو لە كۆتاییدا راسپاردەو سەرنجەكان لە خزمەت و بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵدا دەربچێت، روونیشی كردەوە كە ئامانجی رێكخراوەكەیان دیاریكردنی قەیرانەكان و پێشنیاری چارەسەرو ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵی و بازرگانی و پیشەسازی و گەشتوگوزارە، دواتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكیدا كە بەم بۆنەوە پێشكەشی كرد، دووپاتی كردەوە كە حکومەتی هەرێمی كوردستان لە زۆر بۆنەی دیکەدا جەختی لەوە كردۆتەوە كە دەبێت گرنگی بە کشتوکاڵ بدرێت و کشتوکاڵ بخرێتە ریزی پێشینەی ئەولەویەتی کارەکان، بەڵام بەداخەوە ئەو ئامانجە نەپێکراوە، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئامار و داتاکان لەڕێی پێداچوونەوە بە بودجەی ساڵانی رابردوو، ئەو راستییە تاڵە دووپاتدەکاتەوە، کە کەرتی کشتوکاڵ بەقەدەر بەهاکەی خۆی گرنگی پێنەدراوە، لە تەوەرێكی دیكەدا سوپاسی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ‌ئاوو ستافی وەزارەتی كردی‌ كرد كه‌ رۆڵی بەرچاویان له‌پێشخستنی‌ كشتوكاڵدا بینيوه‌، هەروەها روونی كردەوە كە ساڵی 2017 ساڵێكی گەشبین دەبێت و وەك ساڵی چاكسازیی كشتوكاڵ و پاراستنی بەرهەم و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و بەتین كردنی پەیوەندیی لەنێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی و زیادكردنی هەلی كارو هاوكاریی كردنی جووتیاران دەبێت، دواتر بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی لە وتەیەكدا جەختی كردەوە كە له‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی‌ كه‌ هاووڵاتییان پێویستیانه‌ هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی‌ خوددابینكاری‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشتگیریی جوتیاران و په‌ره‌دان به‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی به‌رده‌وامه‌،ئاماژەشی بەوە كرد كە خواستی‌ هاووڵاتیان رۆژ به‌ رۆژ لەسەر خۆراك له‌ زیادبووندایه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان له‌ ساڵی‌ 2050 خواستی‌ خۆراك له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 70 زیاد ده‌كات. وه‌زیری‌ كشتوكاڵ دەربارەی سامانی ئاو روونی كردەوە كە لێدانی‌ بیری‌ ئاو به‌ شێوه‌ی‌ نایاسایی زیانی‌ زۆری‌ له‌ ئاستی‌ ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ داوه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن 70 بۆ 100 مه‌تر ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ دابه‌زیوه‌. هەروەها گوتی: دەبێت حکومەت کار بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتییانی بکات، بۆ ئەوەی پێویست نەبێت بۆ دابینکردنی خۆراک پشت بە ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکە ببەستن. چونكە پشت بەستن بە هەر وڵاتێک وا دەکات ئەو وڵاتانە بە ئارەزووی خۆیان یاری بە بازاڕ و نرخی بەرهەمەکان، بە تایبەت خۆراک لە کوردستاندا بکەن، ياسين مەحمود سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی لە وتەیەكدا جەختی كردەوە لە رێگرتن لە هەرەسهێنانی كەرتی تایبەت، داواشی كرد كە ئەم ساڵ ببێتە ساڵی قەرەبووكردنەوە و كۆبوونەوەكان زیندووبكەنەوە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری و پاراستنی بەرهەمی خۆكناڵیی كشتوكاڵیشی بە پێویست زانی و ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانیشی دووپاتكردەوە لە هاوكاریكردنی سێكتەری كشتوكاڵ، دواتر لە دانیشتنی سەرلەبەیانی یەكەم پانێڵ بۆ سەرچاوەكانی ئاو دەستی پێكرد كە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و د. خالد تەیب مامۆستای كۆلیژی زانستە كشتوكاڵییەكان، د. رێژین هارونیش سەرۆكی بەشی كارگێڕی لە كۆلیژی كشتوكاڵ تێیدا بەشداربوون، بۆ ئێوارەش پانێڵی ئاسایشی خۆراك دەستی پێكرد كە وەزیری كشتوكاڵ و د. شەونم زرار راوێژكار لە ئەنجومەنی وەزیران و د. كارزان تۆفیق راگری كۆلیژی زانستە كشتوكاڵییەكان بەشدارییان تێداكرد، وێڕای بەشداریكردنی مامۆستایانی زانكۆو پسپۆڕانی خۆراك و ئاوو قوتابی و خوێندكارانی كۆلیژی كشتوكاڵ، لە میانی هەردوو پانێڵكەدا وەزیۆری كشتوكاڵ وەڵامی تێبینێ و سەرنجێكانی بەشداربووانی دایەوەو بڕیاریشە كە راسپاردەو سەرنجەكانی ئەو دیارە بكرێنە كارنامە بۆ خزمەتكردنی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 607 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department