كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
تیمەكانی ئاوی ژێر زەویی هەولێر دەستی بەسەر 144 ئامێری پایلی بیرلێداندا گرتووە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو و دیوان و پلان و بەدواداچوون سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كرد و لە لایەن نەزیر ئەسعەد بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی كران، لە نزیكەوە گوێی گرت لە چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە گرت بە تایبەتی لە رووی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی بیرلێدان و قەدەغەكردن بە ئامێری پایل كە تائێستا توانیویانە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بەسەر 144 ئامێری پایلدا بگرن، هاوكات باسیان لەو هەڕەشەو كێشانە كرد كە رووبەڕووی تیمەكانیان دەبنەوە بە تایبەتیش لە كاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی كردن لە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە پشتگیریی مەعنەوی و هاوكاریی تەواوی خۆی بۆیان دووپات كردەوەو جەختی لەوە كردەوە كە ئەوانەی هەڕەشەو سەرپێچی دەكەن دەدرێنە دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوە كرد كە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەت دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان هەمیشە لە پەیوەندیدایەن و پێشنیاریشی كرد كە لە كاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانە هەڵبوەشێنرێنەوەو لە كۆگاكانی وەزارێت دابنرێت، لە لایەكی دیكەوە باس لە پێكهێنانی لیژنە كرا لەسەر ئاستی وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگاكان بۆ بەدواداچوونی ئەم كێشەیە، جارێكی دیكەش دووپاتی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەو ستافە تەكنیكییەكە دووپات كردەوە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان، لە كۆتایشدا ئاماژەی بە رووداوی ئەم دواییەی دەستدرێژی كردنی چەند كەسێك كرد بۆ سەر بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا و لەم بارەوە جەختی لەوە كردەوە كە هەرچی پێیویستە ئەو سەرپێچیكارانە بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەیان لە گەڵدا بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1244 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department